سنور ميديا
222 جار بینراوە 16/8/2019 01:46 PM

كوڕ و باوكێك كوژران



سنور ميديا 

شەوی رابردو لە شاری هەولێر بەهۆی كێشەی دوژمنداری نێوان دو بنەماڵەوە، كوڕ و باوكێك كوژران.

 

عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر لەبارەی روداوەكەوە راگەیاند،"شه‌وی رابردو بەهۆی كێشەی دوژمنداری نێوان دو بنەماڵەوە لە شاری هه‌ولێر كوڕ و باوكێك به‌ گولـله‌ كوژراون".

 

عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت وتیشی:"روداوه‌كه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی دوژمنداری بوه‌ له‌ نێوان دو بنه‌ماڵه‌دا، پێشتر ئەو كەسانەی ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە بەبڕیاری دادگا، چەند ساڵێك لە ناو زیندان بون، دوای ئازادبونیان ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە".

 

راشیگەیاند،"بەداخەوە كە ئەم روداوە رویداوە، شاری هەولێر بەردەوام ئارامە و لە رۆژانی جەژندا هیچ روداوێكی نەخوازراو تیایدا روینەداوە، بۆیە ئێمە هەمو هەوڵێك دەدەین بۆ پاراستنی ئارامی شارەكە"

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure