بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
384 جار بینراوە 16/8/2019 01:14 PM

هه‌ڵوێستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ يادى دامه‌زراندنى پارتى



سنور ميديا 

بزووتنەوەی گۆڕان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكرات پەیامێكی ئاراستەی ئەو حیزبە كردووەو داوای پشتگیریكردنی پەرلەمانی لێدەكات.

 

لەپەیامەكەی گۆڕان بۆ پارتی هاتووە: بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیمكراتی كوردستانەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامانی پارتی دەكەین و هیوادارین سەركەوتووبن لەبەدیھێنانی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و دەستەبەركردنی سەقامگیری و یەكڕیزی راستەقینەو دوورخستنەوەی كوردستان لە ململانێی ناوچەیی، بەتایبەت مەترسی شەڕی ناوخۆ.



هەر لەپەیامەكەدا هاتووە: بەگرنگی دەزانین پارتی دیمكراتی كوردستان و هەموو لایەنەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان پشتگیری پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت‌و تەواوی دامەزراوە نیشتمانییەكان بكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەڕێوەبردنی كوردستان بەشێوازێكی تەندروست لەپێناوی پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و مسۆگەركردنی دادی كۆمەڵایەتی و ژیان و گوزرانیان .



هەروەها لەپەیامەكە ئەوەش هاتووە، كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی، بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان بەتایبەت كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان، بەرپرسیارێتی هەموو لایەنەكانی كوردستانە پێكەوە درێژە بە خەبات و تێكۆشانی ئاشتیانە بدەن بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ئاساییكردنەوەی دۆخی سیاسی وئەمنی وكارگێڕی ئەو ناوچانە بەهاوكاری و هەماهەنگی حكومەتی فیدراڵ وھەموو ئەو لایەنانەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure