عه‌لى عه‌ونى
211 جار بینراوە 15/8/2019 02:54 PM

عەلى عەونى: بارزانى پێویستى بە مەرجەعێکى نایاسایی نییە



سنور ميديا 

ئەندامێکى سەرکردایەتى پارتى ديموكراتى كوردستان جەخت دەکاتەوە پێگەى بارزانى گەورەیەو پێویستە بە مەرجەعبوونێکى نایاسایی ناکات.

 

عەلى عەونى ئەندامى سەرکردایەتى پارتى لە وتارێکدا کە لەپێگەى فەرمى حزبەکەى بڵاویکردوەتەوە نوسیویەتى"پارتی ھەمیشە پاڵپشتیی یاسا سەروەری و دەزگاکانی حکومەتی کردووە لە راستیدا لە ھەبوونی دام و دەزگا شەرعی و فەرمییەکانی حکومەتی کوردستاندا، پارتی ھەرگیز بیر لە ئەنجومەنێکی حیزبەکان ناکات بۆ جێگرتنەوەی دام و دەزگا حکوومیەکان".

 

ئاماژەى بەوەشکردوە بارزانی سەرەڕای ئەو ھەموو دژایەتییە رێبەری حیساب بۆ کراوی کوردستانە و ژمارەیەکی گەورەیە لە سیاسەتێ رۆژھەڵاتی ناوەراستدا. بارزانی پێویستیی بەو ئەنجومەنە نایاساییانە نییە و شەرعیەت و بە مەرجەع بوونی خۆی لە ئێوە وەرناگرێت.

 

عەونى دەشڵێت، ئێستاش کوردستانیان چاویان لە دەم و بڕیاری سەرۆک بارزانییە، لە رابردوودا ھەموو ھەوڵێکردراوە بۆ لاواز کردنی سەرۆک بارزانی و پارتى.

 

پێشتر شارپرێس هەواڵێکى بڵاوکردەوە کە پارتى هەوڵى ئەوە دەدات لەرێى پەرلەمانى کوردستانەوە بارزانى بکاتە مەرجەعى هەرێمى کوردستان و حزبەکان لەدەورەى خۆى کۆ بکاتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure