پارتى
596 جار بینراوە 14/8/2019 04:04 PM

پارتى هۆشدارى له‌ كه‌وتنى چه‌ند شه‌رێك ده‌دات له‌ كه‌وتنه‌ ده‌ستى داعش



سنور ميديا 

بەقسەی بەرپرسێكی پارتی دیموكرات، داعش بووەتە مەترسییەكی جیددی بۆ سەر كەركوك و ئەگەر چارەسەری ئەو دۆخە نەكرێت، جارێكی دیكە حەویجە و چەند ناوچەیەكی دیكە دەكەونەوە دەست داعش، چونكە هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی تەنیا پارێزگاری لە خۆیان دەكەن.

 

شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەكەی پارتی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی رایگەیاندووە، داعش لە سنووری كەركوك بەهێزە و نەڕووخاوە و لەدوای هێرشی عێراقیش بۆ سنووری حەویجە پێش 16ی ئۆكتۆبەر، هیچ تەرمێكی داعش نەبیندرا و وەكو خۆیان ماون لە ناوچەكەدا و بەشێكیشیان لەناو ئاوارەكان خۆیان حەشار دابوو، كە تا ئێستاش ئاوارەكان هەر ماون، بۆیە داعش لە ناوچەكە بەهێز بووە و هەر وەكوو خۆیشی ماوە.

 

عەبدوڵڵا راشیگەیاندووە، كە ئەگەر چارەسەرێك بۆ ئەو دۆخە نەدۆزرێتەوە، سیناریۆی 2005 و 2006 و 2007 و 2008 دووبارە دەبێتەوە ، چونكە هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی تەنیا سەنگەرەكانی خۆیان دەپارێزن و شەقام و كۆڵانەكان بە دەست داعشەوەن، بۆیە مەترسی هەیە جارێكی دیكە حەویجە و ریاز و رەشاد بكەونەوە دەست داعش و حكوومەت هیچ دەسەڵاتێكی نامێنێت.

 

ناوبراو باسی لەوەش كرد، جگە لە دەرەوەی شار، مەترسی داعش بۆ ناو كەركوكیش هەیە، چونكە ئەو دیوارەی پێشتر پێشمەرگە لە دەرەوەی شار دروستی كردبوو، ئێستا نەماوە و رێگا بۆ داعش خۆش بووە بێنە ناو كەركوك و خەڵكی خۆیشیان لەناو ئیدارە و هێزە ئەمنییەكانی ئەو شارەدا هەیە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure