يه‌كێتى
456 جار بینراوە 14/8/2019 03:51 PM

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا



سنور ميديا 

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، جه‌مال حه‌وێزى سەرۆکی نوێى فراکسیۆنی حیزبەکەی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

 

بەبڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، جەمال حەوێز، وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.

 

لە بارەى پۆستە نوێکەیەوە، جەمال حەوێز،راگەیاندوە "بۆ راگرتنی کارەکان و رێکخستنی کاروباری فراکسیۆن رازیبووم ئەو ئەرکە بگرمەئەستۆ".

 

پاش ئەوەی هەریەک لە بێگەرد تاڵەبانی، وەک وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەڵبژێردرا و رێواز فایەق، بوبە سەرۆکی پەرلەمان، فراکسیۆنی یەکێتی بە بێ سەرۆک فراکسیۆن مایەوە و مەکتەبى سیاسى حیزبەکەش بۆ پڕکردنەوەى پۆستەکە جەمال حەوێز دەستنیشانکردوە.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure