سنور ميديا
665 جار بینراوە 14/8/2019 01:47 PM

مه‌لا هه‌ڵۆ له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى كرديه‌ سه‌ر ماريا هه‌ورامى هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

مه‌لا هه‌ڵۆ حه‌مه‌ ره‌شید، مامۆستای ئاینی لەبەرامبەر قسەكردن و ناوزڕاندنی ماریا هه‌ورامی، خانمه‌ گۆرانی بێژ داوای لێبوردن ده‌كات و ده‌شڵێت: دەربڕیینەكەی شەرعی نەبووە و هەڵەی كردوەو داوای لێبوردنی لێدەكات.

 

هەڵۆ حەمە رەشید، مامۆستای ئاینی لە تۆمارێكی دەنگیدا كە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە ئاماژە بەوەدەكات، كاتێك قسەی لەسەر ماریا هەورامی كچە گۆرانی بێژ كردوە لەسەر وتنی گۆرانی لەسەر شەقام لەوەڵامی نامەی كەسێكدا بووە بۆی، دەشڵێت: "تۆمارە دەنگییەكە كە وەڵامەكە بوو تایبەت بووەو لەڕێی لەمینبەری مزگەوتەوە نەبووە بۆ رای گشتی نه‌بووه‌، دەربڕینەكەشم شەرعی نەبووە".

 

دەشڵێت: "داوای لێبوردنم كردوەو هەڵەم كردوەو پەشیمانم و نەدەبو بەو شێوەیە بەرامبەر ئەو خاتونە هەورامییە قسە بكەم، حەزیشم نەكردوە ئەو بابەتە بڵاوبكرێتەوە".

 

مەلا هەڵۆ دەشڵێت: "من سوکایەتیم بە هەورامییەکان نەکردووە، چونکە خۆم هەورامیم و ئەو خاتوونەش خزم و كەسی خۆمەو سەردانیشی دەكەم و لەگەڵ خۆی و كەسوكارەكەشی قسە دەكەم، ئەگەر بەوەش رازی نەبوو ئامادەم بڕۆمە بەردەم دادگا".

 

مەلا هەڵۆ، لە بارەی گۆرانیەکەی ماریاوە ئاماژەی بەوەشداوە، کە ئەو کارەکەی بە ناشەرعی دەزانێت و پێی باش نییە گۆرانی بڵێت، "لە سەردانەکەشمدا هەوڵی لەگەڵ دەدەم واز لەو کارەی بهێنێت، ئەگەر بە قسەشی نەکردم خۆی و خوای خۆی، من تەنیا ئامۆژگاریم لەسەرە بۆی".

 

دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی مەلا هەڵۆ رەشید لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تیایدا باس لە کلیپە نوێیەکەی ماریا هەورامی دەکات و بە چەند وشەیەکی "نەشیاو" باسی دەکات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

ه

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure