شه‌رڤانان
426 جار بینراوە 12/8/2019 03:34 PM

داعش پەیامێك ئاڕاستەی هەسەدە دەكات



سنور ميديا 

رێكخراوی داعش کە لەئێستادا خەلافەتەکەیان کۆتاییهاتووە هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه" له‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات"هه‌سه‌ده‌" و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ده‌كات.

 

دوابەدوای ئەو سەرکەوتنەی هەسەدە، داعش، له‌ تۆمارێكی ده‌نگیدا، ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەکردووە، جارێکی دیکە شەڕ لە نێوان چەکدارانی رێکخراوەکە لە لایەک و شەڕڤانان و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەلایەکی دیکە دەستیپێکردووەتەوە و لە داهاتووشدا ئەو شەڕە چڕتر دەبێتەوە.

 

ئەمە دووەمین ڤیدیۆیە کە رێکخراوی داعش لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی باغۆز لەلایەن هێزەکانی هەسەدە لە ئاداری رابردوودا بڵاوی دەکاتەوە.

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش لە راپۆرتێکی ئەم مانگەدا ئاماژەی بەوەکردووە، داعش لە سووریا خۆی رێکدەخاتەوە و لە عێراقیش تواناکانی زیاتر دەکات.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure