ئۆجالان |
300 جار بینراوە |
12/8/2019 02:33 PM |
|
لەداهاتوویەكی نزیكدا ئۆجهلان ئاگربهست رادەگهیهنێت
سنور ميديا
پەرلەمانتارێكی پێشووی ھەدەپە ئاشكرای كرد، ئەگەر ھەیە، ئەم ھەفتەیە، رێبهری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان(پهكهكه) ئاگربەست رابگەیەنێت.
ئاڵتان تان، پەرلەمانتاری پێشووی ھەدەپە، كە ئێستا لە ریزەكانی پارتی سەعادەت كار دەكات، لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ چارەسەری پرسی كورد، پێویستە پەكەكە بە شێوەیەكی ستراتیژی دەستبەرداری چەك بێت نەك بە شێوەیەكی تاكتیكی.
ئاشكراشیكرد، دوای دوا پەیامی ئۆجەلان، ئەگەری دەستپێكردنی پرۆسەیەكی نوێی چارەسەری ھەیە و ئۆجەلان لە ھەموو دیدارەكانی ئەم دواییەدا دەڵێت لەسەر ھەڵوێستی ساڵی 2013ـی سوورە و ھەرچەندە ئاشكراش نەكراوە، بەڵام لە ماوەیەكی نزیكدا ئاگربەست رادەگەیەنێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاڵتان تان باسی لەوەیش کرد، لە ناوخۆ و دەرەوە زۆر لایەن ھەن دژی پرۆسەی ئاشتین، بەڵام بۆ ئەوەی لە سووریا رێككەوتنێك ھەبێت، پێویستە توركیا پرسی كورد تا راددەیەك چارەسەر بكات و كیانی كوردیش لە سووریا قبووڵ بكرێت.