سنور ميديا
136 جار بینراوە 12/8/2019 02:29 PM

داوای گۆڕینی سیستەمی بەڕێوەبردنی عيراق ده‌كرێت



سنور ميديا 

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەهلی حەق رایگەیاند، ''پێویستە دەستوور هەموار بکرێتەوە و گۆڕانکاری لە سیستمەنی بەرێوەبردن لە عێراق ئەنجام بدرێت چونکە رێککەوتن لەسەر قەیرانەکان و رێکارەکانی چارەسەرکردن کێشەیەکی راستەقینەیە''.

 

قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری عه‌سائیب له‌ میانی نوسینێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئێستای عێراق و ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی دوو ڕێگه‌ له‌به‌رده‌مدایه‌، كه‌ یه‌كه‌میان جێبه‌جێكردنی سیستمی په‌رله‌مانییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كارا.

 

به‌بڕوای خه‌زعه‌لی كێشه‌ی سیستمی په‌رله‌مانیی عێراق ئه‌و پێناسه‌یه‌ی دادگای فیدراڵی عێراقه‌ بۆ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان.

 

ئه‌مینداری عه‌سائیب له‌باره‌ی ڕێگه‌ی دووه‌م كه‌ ئه‌و وه‌ك ڕێگه‌یه‌كی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق ناویده‌بات، گۆڕینی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌ بۆ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure