مه‌سعود بارزانى |
402 جار بینراوە |
12/8/2019 01:38 PM |
|
بارزانى په‌يامێك ده‌داته توركيا و ئێران
سنور ميديا
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه نابێت ئێران و توركیا تۆپبارانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت كه نابێت خوێنی كورد به‌ده‌ستی كورد بڕژێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی ئابی 2019، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له دووه‌م رۆژی جه‌ژندا سه‌ردانی ناوچه‌ی چۆمانی كرد.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه كۆبۆوه و وتارێكی پێشكه‌ش كردن.
له وتاره‌كه‌یدا بارزانی رایگه‌یاند كه "10 ساڵی خۆشترین ته‌مه‌نم له‌م ده‌ڤه‌ره به‌سه‌ر برد له 1965 تا 1975".
بارزانی وتی: "ئه‌مڕۆ بهدهرفهتم زانی بێمه خزمه‌تی ئێوه بۆ جه‌ژنه پیرۆزه و بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبووردنتان لێبكه‌م، ئێوه گله‌یی بكه‌ن من قبوڵی ده‌كه‌م و نه‌شیكه‌ن چاكه‌ی خۆتانه".
سه‌رۆكی پارتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "نابێت ئێران و توركیا تۆپبارانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت كه نابێت خوێنی كورد به‌ده‌ستی كورد بڕژێت".
بارزانی راشیگه‌یاند كه "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌رێم تووشی كێشه بكه‌ن و نه‌یانه‌وێت ژیانی ئه‌م خه‌ڵكه به ئاسایی بڕوات، ده‌بێت موراعاتی وه‌زعی هه‌رێم بكه‌ن".