كه‌ش و هه‌وا
149 جار بینراوە 11/8/2019 03:28 PM

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی



سنور ميديا 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 43 پلە دەبێت و نزمترین 30 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 42 پلە و نزمترین 28 پلە دەبێت، هەروەها لە دهۆك بەرزترین 43 پلە و نزمترین 28 پلە دەبێت، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 45 پله‌ی سه‌دی و نزترین 27 پلە دەبێت.

 

هەروەها سبەی دوشەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 44 پلە دەبێت و نزمترین 31 پلە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی 42 پلە دەبێت و نزمترین 29 پلە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە دهۆك 43 پلە دەبێت و نزمترین 28 پلە دەبێت، هەروەها بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك 47 پلە دەبێت و نزمترین 29 پلە دەبێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure