كه‌ش و هه‌وا
134 جار بینراوە 10/8/2019 05:22 PM

پێشبینییەكانی كەشوهەوای سبەی



سنور ميديا 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت له‌ رۆژانی‌ جه‌ژندا پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رزببنه‌وه‌ و له‌ كه‌ركوك ده‌گاته‌ 48 پله‌ی‌ سه‌دی‌.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت: "به‌هۆی‌ زیادبوونی‌ كارگیه‌ری‌ نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی‌ وه‌رزی‌ گه‌رمی‌ ساڵانه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان پێشبینی‌ ده‌كرێت پله‌كانی‌ گه‌رما له‌ رۆژانی‌ جه‌ژندا به‌رزببنه‌وه‌".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی‌ له‌ سه‌نته‌ری‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

 

1-هه‌ولێر 44- 47 پله‌ی‌ سه‌دی‌

2-سلێمانی‌ 43- 45 پله‌ی‌ سه‌دی‌

3-دهۆك 42- 44 پله‌ی‌ سه‌دی‌

4-كه‌ركوك 45- 48 پله‌ی‌ سه‌دی‌

5-هه‌ڵه‌بجه‌ 43- 46 پله‌ی‌ سه‌دی‌

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure