يه‌كێتى
247 جار بینراوە 10/8/2019 05:11 PM

ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی هۆشداری توند دەداتە سەركردایەتی حیزبەكەی



سنور ميديا 

زوبێر عوسمان جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ئەنجوومەنی سەركردایەتی حیزبەكەی بڕیاری بەستنی كۆنگرە نەدات.

 

زوبێر عوسمان لەمیانی پەیامێك دەڵێت: ئەگەر ئەنجوموەنی سەركردایەتی بەم زووانە بڕیاری دیاری كردنی ڕۆژی بەستنی كۆنگرە نەدات ئەوا ئەنجوومەنی ناوەندی ناچار دەكەن ئەو بڕیارە گرنگ و چارەنوسساز و مێژووییە بدات.

 

هۆشدارییەكەی جێگری سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی لەمیانی پەیامێك بووە، كە بەبۆنەی جەژنی رەمەزان رایگەیاندووەو تێدا دەڵێت: بەفرەسەتی دەزانم ڕوو لە كادر و ئەندام و جەماوەری یەكێتی بكەم و پێتان ڕابگەیەنم وەك ئەنجوومەنی ناوەندی هەوڵ و فشارەكانمان بەردەوامە بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لەكۆتایی ئەمساڵدا و پێویستە بە گیانێكی هەڤاڵانەوە هەموومان بەرەو بەستنی كۆنگرە هەنگاو بنێین.

 

هەر لەپەیامەكەدا دەڵێت: داواش لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی دەكەین لە كۆبونەوەی داهاتوویدا بڕیار لەسەر دیاری كردنی رۆژی بەستنی كۆنگرە بدات، چونكە هیچ لەمپەر و بەربەستێك لە بەردەم ئەنجامدانی كۆنگرە نەماوە، بەستنی كۆنگرە لە كۆتایی ئەمساڵدا بووتە پێداویستیەكی گرنگ و هەنوكەیی بۆ یەكێتی.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، دەبوو یەكێتی نیشتمانی لەكۆتایی ساڵی 2013 كۆنگرەی چوارەمی ببەستێت، بەڵام بەهۆی كێشە اوخۆییەكانی ئەو حیزبەوە تائێستا نەتوانراوە بڕیاری بەستنی كۆنگرە بدرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure