سنور ميديا
146 جار بینراوە 9/8/2019 01:46 PM

سه‌عديه‌ لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە گوندێک هاوەن باران کرا



سنور ميديا 

ئه‌مشه‌و به‌هاوه‌ن په‌لاماری گوندی ئه‌بو نزار، له‌ سنوری ئیمام وه‌یس له‌نزیك ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ ده‌درێت و هاووڵاتیه‌ك گیانی لەدەستدا.

 

ئەمڕۆ هەینی تۆڕی هه‌واڵی جه‌نگی دیاله‌ رایگه‌یاندوه‌ "شه‌وی رابردو چوار هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی گوندی ئه‌بو نزار له‌سنوری ئیمام وه‌یس له‌نزیك ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ كراوه‌".

 

ۆڕی هه‌واڵی جه‌نگی دیاله‌ ئاماژەی بەوە داوە "بەهۆی ئەو هاوەن بارانەوە هاووڵاتیه‌ك شه‌هیدبووه‌ و یه‌كێكی تریش برینداربووه‌".

 

هێزەکانی سوپای عیراق چوونه‌ته‌ ناو گونده‌كه‌ و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌ و تا ئێستاش لایەنەی پشت ئەو هێرشە ئاشکرا نەبوە

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure