ئۆجه‌لان
147 جار بینراوە 9/8/2019 09:04 AM

"دەتوانم لەماوەی یەك هەفتەدا كۆتایی بە جەنگ بهێنم"



سنور ميديا

نوسینگەی پارێزەرانی رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، لە زیندانی ئیمرالی-ەوە پەیامێكیان بڵاكردەوە و تێیدا ئاماژە بە چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان دراوە.

 

پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) چاویكەوت بە پارێزەرانی لە زیندانی ئیمرالی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێكدا پارێزەرەكان لە زاری ئۆجەلانەوە بڵاویانكردەوە "ئامادەیە بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە و كۆتاییهێنان بە جەنگی پێشبینیكراو".

 

لە راگەیندراوەكەدا هاتوە، "ئۆجەلان ئامادەیە چارەسەری كێشەی كورد بكات و داوای لە دەسەڵاتدارانی توركیا كردوە پێكەوە ئەو كێشەیە چارەسەربكەن".

 

ئاماژەی بەوەشكردوە "دەتوانێت تەنها لە ماوەی یەك هەفتەدا كێشەكانی تایبەت بە كورد چارەسەربكات و جەنگی پێشبینیكراو لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا كۆتایی پێبهێنێت"، وتوشیەتی "من لەوبارەیەوە زۆر دڵنیام و متمانەم بە خۆمە".

 

هاوكات لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا ئۆجەلان لە رێگەی پارێزەرەكانیەوە رایگەیاندوە "دەمەوێت پێگەیەك بۆ گەلی كورد هەبێت و ئامادەم لەوبارەیەوە هەنگاوی جددی بنێم، لەو چوارچێوەیەشدا پێویستە لەسەر دەوڵەتی توركیا ئەو كارانە ئەنجامبدات كە دەكەوێتە ئەستۆی".

 

عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، لە ساڵی 1999 دا لە نەیرۆبی پایتەختی كینیا، دەستگیركرا و ڕادەستی توركیا كرا و ماوەی 20 ساڵە لە دورگەی ئیمڕاڵی زیندانییە.

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure