ئه‌میر حاته‌می |
330 جار بینراوە |
9/8/2019 08:56 AM |
|
وه‌زیری به‌رگری ئێران هۆشداری له ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره له كه‌نداو ده‌دات
سنور ميديا
وه‌زیری به‌رگری ئێران هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره له كه‌نداو ده‌دات و ده‌ڵێت، "به‌شداریكردنی ئیسرائیل له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی ئه‌مریكا، ئیستفزازیێكی گه‌وره‌یه و ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتباری لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی پارێزگاریكردن له ئاسایشی ده‌ریاوانی له كه‌نداو، گرژییه‌كانی ناوچه‌كه دوو ئه‌وه‌نده ده‌كات".
وتیشی، "به‌شداریكردنی ئیسرائیل له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی ئه‌مریكا كه نیازی هه‌یه له كه‌نداو دروستی بكات، ئیستفزازیێكی گه‌وره‌یه و ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتباری لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
پێشتر یسرائیل كاتس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا ده‌كات، كه ئه‌مریكا له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی ده‌ریاوانی له گه‌رووی هورمز هه‌وڵی پێكهێنانی ده‌دات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئەوەشى خستەڕوو، له‌ئێستادا ئیسرائیل له دانوستانه‌كان و لایه‌نه‌كانی هه‌واڵگریی له ئه‌مریكا و ناوچه‌كه به‌شداره.
له ماوه‌ى مانگى رابردوودا دۆخى دەریاى ناوەڕاست لە کەنداو تێکچووە بەهۆى ململانێییەکانى ئەمریکاو ئێران، هاوکات ئێران و وڵاتانى دیکە دەستیان بەسەر چەند کەشتیەکى نەوتی یەکتردا گرتووە