مه‌لا به‌ختيار
233 جار بینراوە 9/8/2019 01:09 AM

مەلا بەختیار: هەڕەشە و گوڕەشە كاریگەریان لەسەرم نابێت



سنور ميديا

بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت "لەبەر هیچ هۆیەك قەناعەت‌و خوێندنەوەی مێژووی خۆم، بۆ دیاردەكان، ڕوودواوەكان‌و هاوكێشەكان فەرامۆش ناكەم! نایكەم بەكاردانەوەو قوربانی هەڕەشەی ئەم لێپرسراو و ئەو لێپرسراو".

 

مەلا بەختیار لە كۆڕێكدا لە چەمچەماڵ ڕاشیگەیاند "هەڕەشەو گوڕەشە، حكومەتە زلهێزەكانی دنیا بۆیان ناچێتەسەر. ئەوەی دەبێ‌ لێی تێبگەین، ئەوەیە هەڵەكانمان بزانین‌و چارەسەری بكەین".

 

مەلا بەختیار لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد "ئێستا هەموو حزبەكان بوون بە حزبی سوڵتەوی، واتە دەسەڵات بۆ خزمەتكردن بەكارناهێنین، بەڵكو هەموو كایەكان بەكاردێنین بۆئەوەی حزبەكان لەدەسەڵاتدا چەند پشكیان بەربكەوێت، واتە كایەكان بۆ خزمەتكردن‌و جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی كاتی هەڵبژاردن و كارنامەكان بەكارناهێنن".

 

دەشڵێت "ئەو پەیوەندییەی حزبەكان هەمانە، پەیوەندییەكەی لاوازە، ستراتیجێكی هاوبەش كۆمان ناكاتەوە! بەڵكو تەنها دەسەڵات كۆمان دەكاتەوە، ئەویش تەنها لەچوارچێوەی پەرلەمان و دەسەڵات كۆماندەكاتەوە. دوو فراكسیۆن لەكوردستاندا ڕێك نییە و دوو حزبیش لەنێوان خۆماندا، بەرنامەی هاوبەشمان بۆ حوكمڕانێتی نییە! ئەمەش كێشەیەكی گەورەیە".

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure