سنور ميديا
307 جار بینراوە 8/8/2019 05:51 PM

ميديايى توركيا .. دوان له‌ پلان داڕێژه‌رانی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر له‌چالاكی خران



سنور ميديا

میدیای فه‌رمی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ دوان له‌ پلان داڕێژه‌رانی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر له‌ ئۆپراسیۆنێكدا له‌ چالاكی خراون.

 

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، كه‌ میدیای فه‌رمی حكومه‌تی توركیایه‌ له‌ هه‌واڵێكیدا بڵاویكرده‌وه‌: دوان لە داڕێژەرانی پلانی ھێرشەکەی ھەولێر، بەناوی حاجی کورھان و مەتین ئاکگون سەربە رێکخراوی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی میت و سوپای تورکیا لە باکوری عیراق لە چالاکی خران.

 

دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 17ی ته‌مموزی 2019، لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر و له‌ رێستۆرانتی (ئۆك باز) رووداوێكی ته‌قه‌كردن روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س كوژران، كه‌ یه‌كێكیان دیبلۆماتكارێكی توركی بوو، چواری دیكه‌ش برینداربوون.

 

هێرشه‌كه‌ له‌كاتێكدا بوو كه‌ چوار کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ چوونەتە چێشتخانەی (ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەرستی لە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقەیان لێکرا و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا و دوو هاوڵاتیی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

 

رۆژی 20ی ته‌مموزی 2019، لە راگەیەنراوێکدا دژە تیرۆری‌ کوردستان ئاشکرایکرد، هەریەک لە (مه‌زلوم داغ)، کە تۆمەتباری سەرەکییە لە رووداوی‌ تەقەکردن لە رێستورانتەکەی‌ شاری‌ هه‌ولێر و (محه‌مه‌د بیسكسز) کە ناسراو‌ به‌ (دژوار، مامه‌ند، یوسف)ە دەستگیرکراون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure