فازڵ میرانی
165 جار بینراوە 8/8/2019 05:39 PM

فازڵ میرانى: ریفراندۆم وەکالەتێکە بەدەست سەرکردایەتى کوردەوە



سنور ميديا 

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هەرگیز لە ریفراندۆم پەشیمان نین و ئێمه‌ هه‌نگاوێكی مێژوویی نه‌ته‌وه‌یی پێوستمان ناوە.

 

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ میانی به‌شداربوون له‌ رێوڕه‌سمێكی یه‌كێتی لاوانی كوردستان، لاوانی وه‌ك سه‌رمایه‌ی دوارۆژی ناوبرد.

 

هاوكات رایگه‌یاند: هەرگیز لە ریفراندۆم پەشیمان نین و ئێمه‌ هه‌نگاوێكی مێژوویی نه‌ته‌وه‌یی پێوستمان نا و ئێستا سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌و وه‌كاله‌تنامه‌یه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی پێیه‌ و وه‌ك قه‌زیه‌یه‌ك كاری له‌سه‌ر ده‌كات.

 

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی ویستی هه‌موو كورده‌ به‌ حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌، پارتی خه‌مخۆری هه‌موو تاكێكی كوردستانه‌ و ئه‌وه‌ پێویسته‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ رێبازی بارزانی و شه‌هیدانی خۆمان وه‌رمان گرتووه‌.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، ریفراندۆم تەنیا بیرۆکەى پارتى و بارزانى نەبووە، بەڵکو بیرۆکەى هەموو لایەن و پێکهاتەکان بووەو ئۆپۆزسیۆنیش دەنگى بە ریفراندۆم داوە

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure