سنور ميديا
316 جار بینراوە 8/8/2019 01:00 AM

چه‌كدارێك كۆمه‌ڵكوژى خێزانێك ده‌كات



سنور ميديا 

چەكدارێك لە باكووری بەغدا، 12 ئەندامی خێزان و خانەوادەكەی كوشت و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا.

 

ئاژانسی سۆمەرییەنیوز بڵاوی كردەوە: بەرەبەیانی ئەمرۆ ٧ی٨ی٢٠١٩ ئەو چەكدارە لە ناوچەی سەبع ئەلبور لە باكوری بەغدا بە چەكی بێدەنگ، تەقەی لە ئەندامانی خێزانەكەی كردوە و دوای ئەوە چوەتە ماڵێكی دراوسێیان كە ناسیاویان بوون، تەقەی لەوانیش كردوە، لە ئەنجامدا 12 كەس كوژراون و كەسێكیش بریندار بووە.

 

ئاماژەی بەوەش كردووە: دوای روداوەكە، هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی ناوچەكەیان داوە و توانیویانە تەقەكەرەكە دەستگیر بكەن كە چەكێكی بێدەنگ و 16 نارنجۆكی دەستی پێبوە، ئێستا تۆمەتبارەکە لەژێر لێكۆڵینەوەدایە بۆ زانینی هۆكاری روداوەكە و دواتر دەدرێتە دادگا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure