پارتى
237 جار بینراوە 7/8/2019 03:55 PM

پارتى جوڵه‌يى ياسايى ده‌كات



سنور ميديا 

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەدادگای فیدراڵی عێراق سكاڵای تۆماركردووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا لەكاتی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق، لەكەركوكیش بەرێوەبچێت.

 

مانگی رابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا لەكاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، پرۆسەكە پارێزگای كەركووكیش بەرێوەبچێت، كە ئەوە نیگەرانی پارتی دیموكراتی لێكەوتەوە.

 

خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لەو بارەوە رایگەیاند، پارتی بە فەرمی سكاڵای لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمار كردووە.

 

هاوكات ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتكردەوە، كە كاندیدیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دیاری كردبێت.

 

بڕیارە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بەكەركوكیشەوە بەڕێوە بچێت، كە پارتی بەبیانووی خراپی دۆخی كەركوك نایەوێت هەڵبژاردن لەو پارێزگایە بەرێوەبچێت.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure