سه‌دام حسێن
544 جار بینراوە 7/8/2019 03:50 PM

په‌رله‌مانتارێك پێشنیازی‌ دانانی‌ وێنه‌یه‌كی‌ سه‌دام له‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌كات



سنور ميديا 

په‌رله‌مانتارێكی‌ عیراقی‌ پێشنیازی‌ كرد ئه‌و وێنه‌یه‌ی‌ سه‌دام حسێن سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ عیراق كه‌ ده‌ستی‌ كه‌له‌پچه‌كراوه‌، له‌ هه‌ردوو هۆڵی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دابنرێت.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ی‌ ئابی‌ 2019 په‌رله‌مانتار كازم سه‌یادی‌ له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌نووسیدا وتی‌: "پێویسته‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ی‌ سه‌دام حسێن سه‌رۆكی‌ رژێمی‌ پێشوو كه‌ ده‌ستی‌ كه‌له‌پچه‌كراوه‌ له‌ هه‌ردوو هۆڵی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دابنرێت".

 

وتیشی‌: "دانانی‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ببێته‌ په‌ند بۆ به‌رپرسان كه‌ ده‌سه‌ڵات تاسه‌ر بۆ كه‌س نابێت".

 

كازم سه‌یادی‌ راشیگه‌یاند كه‌ "وێنه‌كه‌ وه‌ك دیوارێك له‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رپرسان تێبگه‌ن كه‌ ده‌سه‌ڵات و زوڵم و دزی‌ به‌رده‌وام نابێت".


له‌ رۆژی 30-12-2006 دا سه‌دام حسێن دوای دادگاییكردنی و ده‌ركردنی سزای له‌سێداره‌دان، له‌كاتژمێر 6:10 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی كه‌ هاوكات یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بوو، له‌سێداره‌ درا.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure