سوپايى ئه‌مريكا
541 جار بینراوە 7/8/2019 01:36 AM

ده‌رباره‌ى یه‌په‌گه‌ ئه‌مریكا هۆشداریى ده‌داته‌ توركیا



سنور ميديا 

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریى توندى دایه‌ توركیا به‌وه‌ى كه‌ هیچ پڕۆسه‌یه‌كى سه‌ربازیى تاكلایه‌نه‌ له‌ ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى فورات له‌ باكورى سوریا (كه‌ ده‌كاته‌ ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان) ئه‌نجام نه‌دات.

 

مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریكا (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ى ئابى 2019) رایگه‌یاند: "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان رێگریى ده‌كات له‌هه‌ر پێشڕه‌وییه‌كى تاكلایه‌نه‌ له‌ باكورى سوریا و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى توركیا له‌و ناوچانه‌دا رێگه‌پێدراو نییه‌".

 

وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریكا له‌ میانه‌ى سه‌ردانێكیدا بۆ ژاپۆن، به‌ رۆژنامه‌نووسانى وت: "هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كى سه‌ربازیى توركیا له‌ باكورى سوریا، ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ته‌ركیزیان له‌سه‌ر رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى نه‌مێنێت و بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ پێشتر ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتبوو".

 

ئه‌م هۆشدارییه‌ى ئه‌مریكا بۆ توركیا، دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى خودى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیایه‌ بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ناوچه‌كانى خۆرئاواى كوردستان و په‌لاماردانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) كه‌ بڕبڕه‌ى پشتى هێزى سه‌ربازیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات-ه‌.

 

لێدوانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شاندێكى سه‌ربازیى ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌یه‌ و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانى توركیادا باس له‌ گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنێك ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌كى ئارام له‌ خۆرهه‌ڵاتى فورات-ى باكورى سوریا كه‌ له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌ و هه‌سه‌ده‌-وه‌ هه‌م كۆنترۆڵى سه‌ربازیى كراوه‌ و هه‌م له‌ڕووى ئیداریشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

 

به‌پێى هه‌ندێك له‌ میدیاكان دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌كى ئارام به‌ قووڵایى 30 كیلۆمه‌ترى سنوورى توركیا-سوریا له‌و به‌شه‌ى خۆرئاواى كوردستان، بیرۆكه‌ى ئه‌مریكایه‌ و له‌ كۆتایى ساڵى رابوردوودا پێشنیارى كردووه‌، حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره‌-یش ره‌زامه‌ندیى له‌سه‌رداوه‌ به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى توركیا ئیداره‌ى ناوچه‌ ئارامه‌كه‌ بدات ئه‌مه‌یش كورده‌كات به‌توندى ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure