سنور ميديا
148 جار بینراوە 7/8/2019 01:24 AM

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له‌ سێ قه‌زای دیكه‌ نوسینگه‌ی پاسپۆرت ده‌كاته‌وه‌



سنور ميديا 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا سێ نوسینگه‌ی پاسپۆرت له‌ سێ قه‌زا بكاته‌وه‌ و بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه‌.

 

به‌پێی نوسراوێكى وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "وه‌زاره‌تی ناوخۆی بڕیاریداوه‌ نوسینگه‌ی پاسپۆرت له‌ هه‌ر سێ قه‌زای سۆران، زاخۆ و ئاكرێ بكاته‌وه‌".

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی بۆ ئه‌و پرسه‌ پێكهێنراوه‌ تاوه‌كو ده‌ست به‌ كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كانی پاسپۆرت بكه‌ن له‌و سێ قه‌زایه‌.

 

له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "له‌ داهاتووش كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرت له‌ هه‌ر شوێنێك پێویست بێت، ئه‌و لیژنه‌ سێ كه‌سییه‌ی پێكهێنراوه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure