كه‌ش و هه‌وا
1236 جار بینراوە 6/8/2019 01:56 AM

كاتى باران بارين ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا 

شارەزایەكی كەشناسی عیراقی پێشبینی دەكات لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئەگەر نزمە با لە باكوری ڕۆژئاواوە بگۆڕێت بۆ باشووری ڕۆژهەڵات باران ببارێت، چونكە دەڵێت: "بەوهۆیەوە شێ‌ دروست دەبێت".

سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك سەبارەت بە ئەگەری باران بارین لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە نەخشەی مانگە دەستكردەكان ئەوە دەردەخەن، كە باران ببارێت، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دۆخەكە بگۆڕێت.

 

ڕاشیگەیاندووە، كە بارینی باران پشت بە ئاستی شێ دەبەستێت، بۆیە ئەگەر نزمە بای باكوری ڕۆژئاوا بگۆڕێت بۆ بای باشووری ڕۆژهەڵات ئەوە دەبێتە هۆی هەڵكشانی هەواو و بەهۆیەوە شێی پێویست بۆ چڕبوونەوەی پەڵەهەورەكان دروست دەبێت لەگەڵ بوونی جیاوازی گەرما لە چینەكانی هەوادا.

 

ئاشكراشی كردووە، لەكاتی ڕوودانی ئەو حاڵەتەدا كەشێكی باراناوی دروست دەبێت لە بەشێكی ناوچەكانی عیراق.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، كە واسیق سەلامی، شارەزای كەشناسی عیراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كردووە، شەپۆلی گەرمای پڕوكێنەر لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت و ڕەنگە تا نیوەی یەكەمی مانگی ئاب بەردەوام بێت و دواتر باران بارین دەست پێدەكات و كۆتاییەكانی ئەو مانگە نیمچە پایزێكی وشك دەبێت.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure