سنور ميديا
235 جار بینراوە 6/8/2019 01:24 AM

كه‌سێك له‌ناو مه‌له‌وانگه‌ كاره‌با گرتی‌ و گیانی‌ له‌ده‌ستدا



سنور ميديا 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌باوه‌، له‌ مه‌له‌وانگه‌یه‌كی‌ شاری‌ هه‌ولێر كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ "ئه‌مڕۆ كه‌سێك له‌ ناو مه‌له‌وانگه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، له‌كاتی مه‌له‌كردن، ته‌زووی كاره‌با لێی دا و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا".

 

پۆلیسی‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه‌ ناوی‌ محه‌مه‌د بورهان-ه‌ كه‌ ده‌كاته‌ كوڕی وه‌رزشوانی دێرینی شاری هه‌ولێر (مامۆستا بورهان)".

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ پۆلیس ده‌ستی كردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ زیاتر ئاشكرا بكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure