سنور ميديا
2683 جار بینراوە 5/8/2019 02:01 PM

هه‌ڕه‌شه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پارتی ناچار كرد بڕيارى پارتى بۆ رێباز حەملان بگۆڕێت



سنور ميديا 

له‌ژێر فشارەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، پارتی دیموكرات لەپێدانی پۆستێك بەرێباز حەملان پاشگەزدەبێتەوە، كە ناوبراو كابینەی هەشتەم وەزیری دارایی بوو.

 

بەپێی زانياريه‌كان، پارتی دیموكرات تاڕادەیەك لەوە پاشگەزبووەتەوە، پۆستی راوێژكاری دارایی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بدات بەڕێباز حەملان.

 

هەر بەپێی زانیارییەكان، پاشگەزبوونەوەكەی پارتی پەیوەندی بەناڕەزاییەكانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە هەیە، كە رەتیكردووەتەوە رازی بێت بەوەی ئەو پۆستە بدرێت بەوەزیری پێشووی دارایی هەرێم.

 

پارتی پێشتر نیازی ئەوەی هەبوو، پۆستی راوێژكاری دارایی سەرۆكی حكومەت بداتە رێباز حەملان، وەك چۆن پۆستی راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی بۆ كاروباری وزە دایە ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانەسروشتییەكان.

 

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە ئەو خواستەی پارتی ناڕەزایی گۆڕانی لێكەوتووەتەوە، تەنانەت هەڕەشەی ئەوەیان كردووە، كە ئەگەر پارتی سووربێت لەسەر ئەو خواستەی، ئەوە لەرێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت پاشگەزدەبنەوە.

 

رێباز حەملان لەساڵی 2014 پۆستی وەزیری دارایی لەپشكی گۆڕان وەرگرت، بەڵام دواتر دەستلەكاركێشانەوەی لەبزووتنەوەی گۆڕان راگەیاندو لەپۆستی وەزیرییەكەی بەردەوام بوو.

 

 

س. شار پرێس

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure