سنور ميديا
282 جار بینراوە 5/8/2019 01:44 AM

شيوعى ده‌چێته‌ پاڵ بۆچوونى پارتى



سنور ميديا 

سكرتێری حیزبی شیوعیی كوردستان هاوڕايى پارتى يه‌وه‌ ,و رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەدا نین بەو هەلومەرجەوە هەڵبژاردن لە كەركووك بكرێت، ده‌شڵێت، "دەبێ ڕەوشی ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە بۆ ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵكی ڕەسەنی ناوچەکان".

 

كاوە مەحموود، سكرتێری حیزبی شیوعیی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری پارتی وتووه‌، "ڕەوشی ناوچە كوردستانییەكان، بەتایبەتی كەركووك، پێویستی بە هەڵوێستێكی كوردستانیی یەكگرتوو هەیە، لەگەڵ ئەوەی ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین بەو هەلومەرجەوە و بەو شێوەیە هەڵبژاردن لە كەركووك بكرێت."

 

سكرتێری حیزبی شیوعیی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌، "یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەتایبەتی ئەوەی كە پەیوەندیی بە كەركووكەوە هەیە، ناكرێت بە زۆرینە و كەمینە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت، دەبووایە ئەو یاسایە لە لایەن وەڤدی كوردستانەوە تاوتوێ كرابایە، پاشان لایەنەكان كۆبوونەوەیان لەسەر كردبایە، بگەیشتبانە ڕێككەوتن، ئینجا لەناو پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر درابایە، ئێستا سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافیای كەركووك بەردەوامە".

 

كاوه‌ مه‌حمود وتیشی، "ئەگەر بارودۆخی كەركووك هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە زەمینە بۆ هەڵبژاردن خۆش نییە، ئەوەش مانای وایە كە نایانەوێت ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت، دەبێ ڕەوشی ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە دۆخی خۆی و، بیگەڕێننەوە بۆ ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵكی ڕەسەنی ئەو ناوچانە".

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure