يه‌كێتى
445 جار بینراوە 4/8/2019 08:09 PM

مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی رۆژی‌ به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ دیاری‌ كرد



سنور ميديا 

مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان به‌ده‌نگدان رۆژی‌ 21ی تشرینی دووه‌می 2019ی‌ كه‌ رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتییه‌، دیاری‌ كرد تا له‌و رۆژه‌دا چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی ببه‌سترێت.

 

ماڵپه‌ڕی‌ ره‌سمی‌ یه‌كێتی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌ب رێكخستن له‌گه‌ڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌ب رێكخستن ره‌فعت عه‌بدوڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌ب رێكخستن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م و ته‌واوكاری كۆبونه‌وه‌كانی پێشوو له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌ب له‌گه‌ڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب رێكخستن كۆبوه‌وه‌.

 

ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌ ئاماده‌كراوه‌ی مه‌كته‌ب رێكخستن كه‌ لێپرسراوانی مه‌ڵبه‌نده‌كان سه‌رنج و تێبینییه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانیان خسته‌ڕوو كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چۆنێتی به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتوو.

 

دواتر له‌ده‌نگدانێكی ئاشكرادا به‌ده‌نگی ته‌واوی مه‌كته‌ب رێكخستن و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان پێشنیار كرا 21-11-2019 رۆژی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی بێت كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ رۆحی پاكی شه‌هیده‌كان.

 

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامده‌بێت تابتوانین باشترین میكانیزم دیاری بكه‌ین كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ین و كۆی یه‌كێتیه‌كان خۆیانی تێدا ببینه‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure