دابه‌شكردنى مووچه‌
1838 جار بینراوە 4/8/2019 05:33 PM

وه‌زيرى دارايى خشته‌ى مووچه‌ ڕاده‌گه‌يه‌نێت



سنور ميديا 

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێش جەژنی قوربان مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەکەن.

 

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرووداوى راگەیاندوە، بەپێی سیولەی بەردەستیان هەوڵدەدەن پێش جەژنی قوربان مووچە دابەشبکەن و لەو ماوەیەدا فریای هەر چەند وەزارەت بكەون، مووچەکەیان دەدەن.

 

وەزیری دارایی ئاماژەى بەوەشکردوە، دابەشكردنەكە بەپێی ئەو لیستە دەبێت كە پێشتر مووچەی پێ دابەشكراوە.

 

لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە موچەى مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات و بریارە دیوان ‌و لیواكان دابەشبكرێن ‌و دواتر مووچەی یەكەكانی 70‌و 80 ‌و دوای ئەوانیش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure