شه‌رڤانان
228 جار بینراوە 4/8/2019 01:56 AM

شه‌رڤانان سه‌ركه‌وتنيان ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایدەگەێنن "لە چەند چالاكییەكدا لە ناوچەكانی مەرەع و باب و عەزار 17 چەکدار كوژراون".

 

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ڕزگاری عەفرینی سەر بە یەپەگە لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاندوە "شەڕڤانانمان لە ناوچەی مەرەع و باب و عەزار، لەچەند چالاكییەكدا توانیویانە 17 چەکدار بكوژن، وە دوو ئۆتۆمبیلی سەربازی تێك بشكێنن".

 

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین باسی لەوەکردوە "ڕۆژی چوارشەممە 31ی تەموزی 2019 لە سنوری شارۆچكەی مەرەع، هێزەكانمان چالاكییان لەدژی سەنگەرەكانی چەکدارانی ئەحرار ئەل شەرقیە و جەبهە ئەل شام، ئەنجامداوە، لەم چالاكییەدا پێنج چەکدار كوژراون".

 

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ئاماژەی بەوەداوە "هەروەها ڕۆژی هەینی 2 ی ئاب لە گوندی كەفەر خاشری سەر بە هەرێمی عەزاز هێزەكانمان هێرشێكی بەرفروانیان كردووەتە سەر بارەگا و سەنگەرەكانی چەکدارانی هاوپەیمانی تورکیا و لە ئەنجامدا هەشت چەکدار كوژراون و ژمارەیەكیش برینداربوون، هەروەها چەند سەنگەرێك و ئۆتۆمبیلێكی سەربازیی چەکدارانمان تێك شكاندووە هەر لە ڕۆژی 2 ی ئاب، لە گوندی داغل باش-ی سەر بەهەرێمی باب، چالاكی لەدژی سەنگەری چەکداران ئەنجامدرا و ئۆتۆمبیلێكی سەربازی كە دۆشكەی لەسەر بوو تێك شكێنرا و چوار چەکداریش كوژران".

 

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە سەدان شەڕڤانی پارتیزان پێکهاتون و لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 2018ەوە دروست بون و سەر بە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگەن.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure