گه‌ريلا
698 جار بینراوە 4/8/2019 01:51 AM

داستانێكى گه‌وره‌ى چوار گه‌ريلا ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا 

هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) بەراگەیەندراوێك كوژرانی 20 سەربازی توركیای لەماوەی 3 رژی رابردوو لە چەند شەڕیكی جیاوازدا راگەیاند.

 

هەپەگە ئاماژەی بەوە كردوە: هێزەكانمان لەدژی سەربازەكانی توركیا لەناوچەی(قلابان)ی شرناخ چالاكییەكیان ئەنجام دا، هێزەكانمان بە شێوەیەكی شاراوە چونە سەر سەنگەرەكان و لە نزیكەوە لە سەربازەكانیاندا، لە ئەنجامدا، ١٤ سەرباز كوژران، چەندین سەربازی دیكەش بریندار بوون.

 

ئەوەشی رونكردوووەتەوە كە سەرلەبەیانی ڕۆژی 2-8-2019، لە دەوروبەری گردی شەهید وڵات سوپای توركیا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێك كرد، لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكە شەڕێكی سەخت لەنێوان هێزەكانمان و سەربازەكانی دوژمن ڕوویدا، لەو شەڕەدا شەش سەرباز كوژران و چواری دیكەش بریندار بوون لەو ئۆپەراسیۆنەدا چوار هاوڕێمان هەتا دوا فیشەكیان بە قارەمانییەتی شەڕیان كرد، بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەكەونە دەست دوژمن بە نارنجۆك خۆیان تەقاندەوە و شەهید بوون.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure