سنور ميديا
1281 جار بینراوە 4/8/2019 01:44 AM

داواى خەڵاتکردنى ئەفسەرەکەى سەماوە دەكرێت



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له‌ په‌رله‌مانی عێراق داواده‌كات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌چه‌كداره‌كانی عێراق، لێبوردن بۆ ئه‌فسه‌ره‌ عێراقییه‌كه‌ی سه‌ماوه‌ ده‌ربكات.

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌په‌رله‌مانتارانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سه‌ماوه‌دا نه‌بوون كه‌ داوای داگرتنی ئاڵای كوردستانی له‌ملی كه‌سوكاری یه‌كێك له‌ قوربانیانی ئه‌نفال كرد، به‌ڵام كه‌ریم عه‌لێوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ یاسای جێبه‌جێكردووه‌.

 

كه‌ریم عه‌لێوی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ته‌نیا یاسای جێبه‌جێكردووه‌ و شكۆی ده‌وڵه‌ت و ئاڵای عێراقی پاراستووه‌".

 

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق داوای له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ سزانه‌درێت، به‌ڵكو پاداشت بكرێت.

 

هه‌ر دوای ڕوداوه‌كه‌ ئه‌حمه‌د جه‌وده‌، پارێزگای موسه‌نا داوای لێبووردنی له‌ گه‌لی كورد كردو ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ئه‌نجامیدابوو، به‌ هه‌ڵوێستێكی تاكه‌ كه‌سی وه‌سفكرد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure