سنور ميديا
157 جار بینراوە 4/8/2019 01:33 AM

به‌هۆی تەقینەوەیەکی هەڵەوە 28 سەربازی سوپای سوریا کوژران



سنور ميديا 

28 سەربازی سوپای سوریا بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە فڕۆکەخانەی شەعیراتی سوریا کوژران.

 

ئاژانسی ئارتی روسی بڵاویکردووەتەوە "ئەمڕۆ شەممە تەقینەوەیەک لە نێو فڕۆکەخانەی شەعیرات لە باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای حەمس رویداوە و بەهۆیەوە 28 سەربازی سوپای سوریا کوژران و پێنجی دیکەش بریندار بون".

 

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە "سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون بەڵام بیرنەکانیان سەختە".

 

رۆژنامەی وەتەنی سوری هۆکاری تەقینەوەکەی ئاشکرا کردوە و وتویەتی "ئەو سەربازانە سەرقاڵی گواستنەوەی فیشەک و تەقەمەنی کۆمەڵێک پێداویستی سەربازی بون و بەهۆی هەڵەیەکەوە تەقینەوەکە رویداوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure