مه‌سعود بارزانى
121 جار بینراوە 3/8/2019 11:25 AM

بارزانی داوای رێككەوتنی هەولێرو بەغدا بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال دەكات



سنور ميديا 

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات پەیامێكی بەبۆنەی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر شنگال بڵاوكردەوەو تێدا داوای رێككەوتنی هەولێرو بەغدای بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە كرد.

 

لەپەیامەكەدا هاتووە: ڕۆژی سێی هەشت، یادی كارەساتكی ناخهەژێن دەكەینەوە، ئەو كارەساتەی تیرۆریستانی داعش بەسەر خەڵكی شنگالیان هێنا، بەپێی هەموو پێوەرەكان جینۆسایدەو پێویستە لەناوخۆ و دەرەوە هەوڵەكان چڕبكرێنەوە بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەو كارەساتە و دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ڕفێندراوان و هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێگەیەكی هاوبەش بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و ئیدارەی شنگال لەدەست خەڵكی شارەكەدا بێت.

 

هەر لەپەیامەكەدا هاتووە: كارەساتی شنگال درێژەی كارەساتەكانی دیكەیە، كە بەسەر گەلەكەماندا هاتوون و گەلی ئێمە هەر بە زیندوویی مایەوە.

 

بارزانی جەختیكردووەتەوە، كە "خوشك و برایانی ئێزدی بەشێكی دانەبڕاوی گەلی كوردستانن و بەهەموو شێوەیەك پشتیوانییان دەكەین".

 

رۆژی سێی ئابی 2014 چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر ناوچەكانی شنگال‌و هەزاران كەسیان ئاوارەو دەربەدەر كردو هەزارانی تریشیان شەهید كرد، چەندین كچ‌و ژنی ئێزیشدیشیان رفاندو دواتر كڕین‌و فرۆشتنیان پێوەكردن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure