كه‌جه‌كه‌
180 جار بینراوە 3/8/2019 01:52 AM

ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ كه‌جه‌كه‌وه‌



سنور ميديا 

کەجەکە رایدەگەیەنێت، پێویستە ئێزدی كە باوەڕییەكی كۆن و مێژووییە خاوەن پێگەیەكی خۆبەڕیوبەر بێت، جڤاكی ئێزدی لە شەنگال و هەر شوێنێك كە تێدا دەژین پێویستە لە چوارچێوەی ژیانێكی ئازاد و سەربەخۆ بتوانێت خۆی بەڕێوە ببات و بپارێزرێت.

 

لە راگەیەنراوێکدا کە بەبۆنەى کارەساتى شنگالەوە بڵاویکردوەتەوە، هاوسەرۆكایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان -كەجەكە رایگەیاندوە"دەبێت ئەو هێرشەی داعش كە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەدژی ئێزدییەكان ئەنجامیدا، لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكان، یەكێتی ئەووروپا و هەموو دامەزراوە نێودەولەتییەكانەوە وەكو كۆمەڵكوژی بناسرێت، بەهۆی ئەو هێرشە نامرۆڤانەی كرایە سەر ژنانی ئێزدی پێویستە ڕۆژی سێی ئاب وەك ڕۆژی "كۆمەڵكوژكردنی ژنان" بناسرێت، ژنان قردێلەی ڕەش بە جلەكانیانەوە بكەن و هەموو مرۆڤایەتی پشتگیری ئەم كارە بكات".

 

کەجەکە جەختیکردەوە، پێویستە ئێزدی كە باوەڕییەكی كۆن و مێژووییە خاوەن پێگەیەكی خۆبەڕیوبەر بێت، جڤاكی ئێزدی لە شەنگال و هەر شوێنێك كە تێدا دەژین پێویستە لە چوارچێوەی ژیانێكی ئازاد و سەربەخۆ بتوانێت خۆی بەڕێوە ببات و بپارێزرێت.

 

هەروەها کەجەکە داواشى لە عێراق نەتەوە یەكگرتووەكان و هێزە نێودەوڵەتییەكان کردوە وابكەن كە ئێزدیخان ببێتە خاوەنی وەها خۆبەڕێوبەرییەك ئێزدی بۆ هێزە سیاسییەكان، گەلان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ میراتێكە ئەو میراتەش پێویستە بە شێوەیەكی ئازاد و سەربەخۆ بپارێزرێت.

 

کەجەکە لە راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، جێی شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی كە ئێزدییەكان تا ئێستا نەبوونەتە خاوەن ژیانێكی ئازاد و سەربەخۆ، مرۆڤایەتی بەرپرسیارە لەوەی كە دوای كۆمەڵكوژییەكەی سێی ئابی ٢٠١٤ ئێزدیخان ئازاد و خۆبەڕێوبەر بێت.

 

لە کۆتاییشدا جەختیکردوەتەوە، پێویستە دەوڵەتی عێراق پێش ئەوەی درەنگ بێت پێگەی ئازاد و سەربەخۆی ئێزدیخان بە یاسای بنەڕەتی مسۆگەر بكات، لە سەرویانەوە پارتی و یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو، پەكەكە، پەیەدە و هەموو پارت و ڕێكخستنە كوردییەكان ئەو بەرپرسیارەتییەیان لەسەرە كە بۆ ئازادیی و خۆبەڕێوبەری ئێزدیخان بەرپرسیارانە كار بكەن.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure