يه‌كێتى
182 جار بینراوە 2/8/2019 12:47 AM

كۆسپەکانی به‌رده‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتی نەماون



سنور ميديا 

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند، ھەر کەسێک ببێت بە سکرتێری گشتی ئەوا ئەو دەسەڵاتەی لە رابردوودا مام جەلال ھەیبووە، ئەو نایبێت، "واتا دەسەڵاتەکان دابەشدەکرێت بەسەر ئۆرگانەکانی یەکێتیی".

 

ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ ئاژانسی ئانادۆڵ-ی راگه‌یاندووه‌، "تا ئێستا کۆسپ هەبوون لەبەردەم بەستنی کۆنگرە و ئێستا کۆسپەکان نەماون و کاتی بەستنی کۆنگرە هاتووە، لە هەموو ئۆرگانەکانی یەکێتیی داوای بەستنی کۆنگرە دەکرێت و بەهەمان شێوە لە مەکتەبی سیاسییش ئەم داوایە هەیە، بۆیە ئەمساڵ کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبەسترێت و کۆنگرەیەکی جیاوازیشە لە کۆنگرەکانی پێشووتر".

 

وتیشین "جیاوازییەکە ئەوەیە کە یەکەمین کۆنگرەیە دوای کۆچی دوایی مام جەلال، هەڵومەرجی سیاسیی، رۆشنبیری و ئابووری لە کوردستان و لە عێراق و ناوچەکەش هەمووی گۆڕاوە، بۆیە پێمان وایە ئەو کۆنگرەیەی کە دەیبەستین کۆنگرەی نوێبوونەوەیە، سەرلەنوێ داڕشتنەوەی بەرنامەیە و داڕشتنەوەی پەیڕەوی ناوخۆیە، جگە لەوەش، ئێمە سەرکردایەتییەکی نوێ بۆ یەکێتیی هەڵدەبژێرین، ئەو سەرکردایەتییەش بەپێی هەلومەرجی ئێستا دەگۆڕێت و جیاوازدەبێت لەگەڵ پێشووتر".

 

ئارێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت، "ئێمە لەسەر پڕکردنەوەی پۆستی سکرتێری گشتی واتا شوێنی مام جەلال بێگومان بۆچوونمان هەیە، هەر کەسێک ببێت بە سکرتێری گشتی ئەوا بێگومان ئەو دەسەڵاتەی لە رابردوودا مام جەلال هەیبووە، ئەو نایبێت، واتا دەسەڵاتەکان دابەشدەکرێن بەسەر ئۆڕگانەکانی یەکێتییدا، دەبێت ئۆڕگانەکان لەیەکتر جیابکرێتەوە، سەربەخۆییەکی تەواو بدەین بە پارێزگاکان، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکاری کراوە، کۆمیتەیەک هەبووە کە کاری چاکی کردووە وەکو ئامادەکاری بۆ کۆنگرە".

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure