سنور ميديا
5993 جار بینراوە 2/8/2019 12:28 AM

ناسنامه‌ى هێرشبه‌رانى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئاسايش له‌ كوڵه‌جۆ ئاشكرا ده‌بێت



سنور ميديا 

به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گوڵه‌جۆوە 12 كه‌س بوونه‌ قوربانی، پێیشیوایە ئه‌وانه‌ داعش نین و ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی تێدایه‌، "چونكه‌ ده‌یانه‌وێت دۆخی ناوچه‌كه‌ تێک بده‌ن و ئارامی نه‌بێت".

 

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌رپرسی لقی15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین، به‌ماڵپه‌ڕی پارتی راگه‌یاند، "له‌ گوڵه‌جۆ چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشیان كردبوو به‌ قه‌ناس و سه‌ره‌تا دوو ئاسایشیان شه‌هید كردبوو و دواتر به‌ هاوه‌ن ناو شارۆچكه‌كه‌یان هاوه‌نباران كردووه.‌ به‌وهۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیش بریندار بوونه‌ و دواتر شه‌ڕی لێ کەوتووەتەوە و چوار كه‌س شه‌هید بوونه‌ و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه‌، كه‌ ئاسایش و دژه‌تیرۆر و پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتی بوونه‌."

 

شێخ جه‌عفه‌ر وتیشی، "ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ی برینداریش بوونه‌، برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌."

 

به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین، باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌مه‌ یه‌كه‌م كرده‌وه‌ نییه‌ و له ‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له ‌جه‌له‌ولا و گوندی شه‌فیق ڕوویان داوه‌ و بە ‌قه‌ناس خه‌ڵك ده‌كرێته‌ ئامانج و دواتریش ڕا ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بزانێت كێن ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن."

 

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتیشی، "ئه‌وان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ داعش، به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕاست نییه‌ و حه‌شدی شه‌عبین ئه‌و كاره‌ ده‌كەن و ده‌یانه‌وێت دۆخی ناوچه‌كه‌ تێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ ناچار بكه‌ن ببنه‌ چه‌كداری ئه‌وان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ ئاماده‌ نین ببنه‌ چه‌كداری ئه‌وان."

 

شێخ جه‌عفه‌ر گوتیشی: "ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وكاره‌ی نه‌كردووه،‌ داعش چۆن ده‌توانی به‌ئاشكرا له‌ناو ئه‌و هه‌موو هێزەوە‌ بێت هاوه‌نبارانی خه‌ڵكی سڤیل بكات و نه‌شزانن كێ ئه‌وكاره‌ ده‌كات، بۆیه‌ خۆیان ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن و ئێستا دۆخی گوندەکانی‌ كوردیان تێك داوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ش له‌ خه‌ڵكی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، کە پێویسته‌ ببنه‌ چه‌كداری ئه‌وان."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure