سنور ميديا
278 جار بینراوە 1/8/2019 01:45 PM

هێڵی ئاسنین كەوتەوە كار



سنور ميديا 

دوای هێرشەكانی داعش و لە كاركەوتنی بۆ ماوەی 5 ساڵ، جارێكی تر هێڵی ئاسنینی بێجی كە بۆ گواستنەوەی نەوت بەكار دێت كەوتەوە كار.

 

لەگەڵ هاتنی چەكدارانی داعش بۆسەر ناوچەكانی عێراق هێڵی ئاسنینی بێجی كە بۆ گواستنەوەی نەوت بەكار دەهات، لەكار كەوتبوو، دوێنێ چوار شەممە لە رێورەسمێكی فەرمیدا جارێكی تر كرایەوە.

 

عەبدوڵا لوعێبی، وەزیری گەیاندنی عێراقی، لە مەراسیمی كردنەوەی سەرلەنوێی هێڵی ئاسنینی بێجی رایگەیاند: هێڵەكە بەهۆی هێرشەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە زیانێكی زۆری بەركەوتبوو، جاریكی تر دوای 5 ساڵ خراوەتەوە كار.

 

ناوبراو راشیگەیاند: بێجی یەكێك لە گەورەترین پاڵاوگەكانی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و رۆژانە 500 مەتر سێجا بەرهەمی نەوتی دەگوازێتەوە لەرێگەی هێڵی ئاسنییەوە.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure