ئيداره‌ى
95 جار بینراوە 1/8/2019 12:42 PM

ئیدارەی گەرمیان راگەیاندراوێکی دەربارەی هیرشەکەی شەوی رابردوی داعشی بڵاوکردەوە



سنور ميديا 

ئیدارەی گەرمیان راگەیاندراوێكی لەسەر هێرشەكەی چەكدارانی داعش بۆ سەر ناحییەی کۆکسی بڵاوكردەوە و تیایدا ژمارەی شەهید و بریندارەكانی هێرشەكەی ئاشکراکرد.

 

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە 1ی ئابی 2019 ئیدارەی گەرمیان راگەیاندراوێکی لەسەر هێرشەکەی شەوی رابردو بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندوە "بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری داعش لەبازگەی ناحیەی كۆكسی سنووری ئیدارەكەمان، هێرشیان كردە سەر هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بەهۆیەوە چوار كارمەندی ئاسایش و پێشمەرگە شەهید بوون و هەشتی تریش برینداراربوون".

 

ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە "بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستی و توندڕەوییە دەكەین، سەری رێز و وەفاداری بۆ خانەوادەی شەهیدەكان دادەنوێنین‌ و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخواز".

 

ئیدارەی گەرمیان وتوشیەتی "لێرەوە رۆڵی گەورەی هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بەرزدەنرخێنین، كە گیانفیداییانە بەرگریان كرد و رێگربوون لەوەی تیرۆریستانی داعش هێرشەكەیان فراوانتر بكەن و ئامانجی پیس‌و گڵاویان بپێكن، سوپاسی هێزە ئەمنییەكان و پزیشك‌و كارمەندانی تەندروستی و خۆبەخشان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی گەرمیان دەكەین، كە بەدەم بریندارەكانەوە چوون، هاونیشتمانیانی خۆشەویستی سنورەكەش دڵنیادەكەینەوە هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بەچاوكراوەیی و گیانفیدایی لە ئامادەباشیدان و رێگرن لە هەر كردەوەیەكی تیرۆریستی".

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە کاتژمێر 10:30 خولەکی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشێكی كتوپڕیان كردە سەر خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی ئاسایش لەناوچەی "كولەجۆ" لەگەرمیان‌ و بەو هۆیەوە شەڕو رووبەڕووبوونەوە روویداوە و بەهۆی هێرشەکەوە ٤ کارمەندی هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆر شەهید بون و چواری تریش برینداربوون.

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure