سنور ميديا
729 جار بینراوە 1/8/2019 04:20 AM

سنور ميديا دواين زانيارى هێرشى ئه‌مشه‌وى چه‌كدارانى داعش له‌ سنورى گه‌رميان ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا _ تايبه‌ت

له‌هێرشى ئه‌مشه‌وى چەکدارانی داعش بۆ سەر بنکەیەکی ئاسایش لە ناحیەی کوڵەجۆى سه‌ر به‌ ئيداره‌ى گه‌رميان دوو ئاسايش و پێشمه‌رگه‌يه‌ك به‌ ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبى چێنراو شه‌هيد بوو .

 

به‌پێى زانياريه‌كانى سنور ميديا سه‌ره‌تا چه‌كدارانى داعش هێرشيان كردوه‌ته‌ سه‌ر بازگه‌يه‌كى ئاسايش له‌ناحيه‌ى كوڵه‌جۆ وله‌ئه‌نجامدا كارمه‌ندێكى ئاسايش شه‌هيدبووه‌ به‌ناوى "حه‌يده‌ر عه‌بدلرحمان" وچه‌ند كارمه‌ندێكى تر بريندار ده‌بێت .

 

هه‌روه‌ها دواتر له‌ كه‌لاره‌وه‌ هێزێكى ئۆپراسيۆنى ئاسايش به‌سه‌رپه‌رشتى " ئاسۆى مام جه‌لال مه‌سۆيى " ده‌گه‌نه‌ شوێنى شه‌ڕه‌كه‌ , به‌ڵام پاشگه‌شتنيان شه‌ڕ به‌رده‌وامى ده‌بێت و به‌وهۆيه‌وه‌ "ئاسۆى مام جه‌لال مه‌سۆى " به‌ فيشه‌كێكى قه‌ناس كه‌ به‌ر سنگى كه‌وتوه‌ شه‌هيد ده‌بێت ".

 

سنورميديا له‌ زارى شايته‌حاڵه‌كانه‌وه‌ئه‌وه‌شى زانيوه‌,دواترهێزێكى تر كه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ن له‌ دوورى شه‌ڕه‌كه‌ ده‌ڕۆن به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى پشته‌وه‌ ئه‌وچه‌كداران بگرن به‌ڵام بۆمبێكى چێنراوبه‌ ئۆتۆمبيلێكياندا ده‌ته‌قێته‌وه‌و پێشمه‌رگه‌يه‌ك به‌ناوى "به‌رزان "شه‌هيد ده‌بێت وچه‌ند پێشمه‌رگه‌يه‌كى تر بريندار ده‌بێت ".

 

له‌وهێرشه‌ چه‌كدارانى داعش چه‌ند هاونه‌ێكيان ئاراسته‌ى ناحيه‌كه‌شكردوه‌ و له‌ئێستا شه‌ڕ ڕاوه‌ستاوه‌ .

 

4191182019_188.jpg

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure