يه‌كێتى
427 جار بینراوە 30/7/2019 06:17 PM

یەكێتی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند



سنور ميديا 

دوابەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی عیراق سەبارەت بە ماددەی 140ی دەستور، فراكسیۆنی یەكێتی پێشوازی لە بڕیارەكە دەكات و داوا لە حكومەتی هەرێم و لایەنەكان دەكات هاوكاربن بۆ جێبەجێ‌ كردنی ماددەكە.

 

ئەڵماس فازڵ، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عیراق دەكەین سەبارەت بە جێبەجێكردنی ماددەی 140 و ھاوكار و پشتیوانیش ئەبین بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی ماددەكە.

 

وتیشی، "ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی وێرای ئەوەی جێگای دەستخۆشیە و بێلایەنی دادگاكە دەسەلمێنێت، ھاوكات وڵامێكش بوو بۆ شۆڤێنیەكان، كە باسیان لە بەسەرچوونی ماوەی ئەو ماددە دەستوریە دەكرد".

 

جەختیشی كردەوە، بەپێی ئەو بڕیارە حكومەتی عیراقیش دەبێت پابەند بێت و بە ئەركی خۆی ھەڵبستێت و دەست بكات بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی ماددەكە.

 

ئەڵماس فازڵ داواشی لە حكومەتی هەرێم و لایەن سیاسیەكانیش كرد، "ھاوكاربن و كاری جدی بكەن بۆ جێبەجێكردنی ماددەكە و خزمەتكردنی ھاووڵاتیانی شاری كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure