شاسوار عەبدولواحید
210 جار بینراوە 30/7/2019 06:09 PM

دادگای سلێمانی رونکردنەوەکی لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید بڵاوکردەوە



سنور ميديا 

دادگای سلێمانی رونکردنەوەکی لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دادگاکان بەپێی یاسا بەرکارەکان کاردەکەن و "دورن لە هەر کارێکی سیاسی و ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەکان".

جوڵانەوەی نەوەی نوێ دوێنێ دوشەممە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "بڕیاری دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید کە شەوی یەکشەممە بڵاوکرایەوە، لەكاتێكدایە كە پێشتر 10 سكاڵای هاوشێوە تۆماركراوە، بەڵام بەبڕیاری دادگا هەمویان رەتكراونەتەوە".

 

دادگای سلێمانی لە رونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ سێشەممە لەوەڵامی ئەو راگەیەندراوەدا رایگەیاندوە، "جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا هێرشێکی ناڕەوای کردوەتە سەر دادگا و دەسەڵاتی دادوەری و تۆمەتی بێبنەما و ناڕاستی داوەتە پاڵمان بە مەبەستی چەواشەکردن و بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بۆ هەموو هاوڵاتیانی بەرێزی هەرێمی کوردستان روندەکەینەوە کە دادگاکان بەپێی یاسا بەرکارەکان کاردەکەن و دورن لە هەر کارێکی سیاسی و ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەکان، وە هەموان لەبەردەم یاسادا یەکسانن".

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێدا هاتوه‌، "ئەم دۆسییەیەی کە بڕیاری دەستگریکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نوێی لەسەر دەرچوە پشکەکانی چاڤی لاندە، کە شاسوار عەبدولواحید دروستی کردوە و خاوەن پشکەکان رایدەگەیەنن بە حەوت ساڵ تەنیا 80 هەزار دیناریان وەرگرتوە و پارەی ساڵەکانی 2014، 2015، 2017 و 2018ی ئەوانی نەداوە".

 

دادگای سلێمانی رونیکردوەتەوە، "ئەو دۆسیەی کە لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی پێکراوە فەرمانێکی دەستگیرکردنە بۆ شاسوار عبدالواحید، کە خاوەنی کۆمپانیای چاڤی گەشتیاری بوە، وەک هاوڵاتیەکی تۆمەتبار و بەبێ ڕەچاوکردنی پلەو پۆستە سیاسیەکەی، کە لەلایەن کۆمەڵێک لە خاوەن پشکەکانی چاڤیلاندەوە سکاڵای لەسەر کراوە".

 

دادگای سلێمانی دەشڵێت، "شاسوار عەبدولواحید تۆمەتی فێڵ و هەڵخەڵەتاندن (احتیال)ی دراوەتە پاڵ بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی و کەیسەکەش لەقۆناغی لێکۆڵینەوەدایە".

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure