حكومەتی ھەرێم
204 جار بینراوە 30/7/2019 06:04 PM

ئەنجومەنی وەزیرانی چه‌ند بڕيارێكى دا



سنور ميديا 

کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و بڕیاردرا دەستکاری پڕۆژەیاسای چاکسازی بکرێت و جارێکی دیکە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێتەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆبوەوە و یەکێک لە تەوەری کۆبونەوەکە تاوتوێکردنی پڕۆژە یاساى چاکسازى لە خانەنشینى، موچە، دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانى دیکەیە لە هەرێمى کوردستان بو.

 

بەپێی زانیاریەکان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاردرا دەستکاری پڕۆژەیاسای چاکسازی بکرێت کە خانەنشینى، موچە، دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانى دیکە دەگرێتەوە و جارێکی دیکە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێتەوە.

 

هاوکات لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بڕیاردرا دو لیژنە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا پێبهێندرێت.

 

25ی ئەم مانگە، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و شاندی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە کۆبونەوە و لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەردولاوە گفتوگۆیان کرد.

 

ڕیارشپ لە چەند رۆژی ئایندە کۆبونەوەکان دەستپێبکەن و شاندێکی تەکنیکی و یاسایی سەردانی بەغدا بکات، دواتریش شاندی بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەرئەنجامی کۆبونەوەکان و چارەسەرەکان لەروی یاسایی و دەستوریەوە دەخەنە بەردەست لیژنەی باڵای هاوبەشی هەرێمی کوردستان و بەغدا.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure