مه‌لا به‌ختيار
996 جار بینراوە 30/7/2019 05:17 PM

مه‌لا به‌ختيار هاته‌ ده‌نگ



سنورميديا 

مه‌لا به‌ختیار رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ ستراتیج‌و خەیاڵێكی تری نییە، جگە لە خەیاڵی یەكێتی‌و چارەسەكردنی كێشەكانی حزبه‌كه‌ی.

 

مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كادیرانی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌، "كێشە هەر دەبێ‌، بەڵام نابێ‌ پردەكە بڕوخێ‌، چونكە كە پردەكە روخا ئاودەیبات‌و هاتووچۆش نامێنێ‌‌".

 

وتیشی، "مانەوەتان لەناو یەكێتی، سەرەڕای كێشەو گرفتەكان، ئەوە مایەی دڵسۆزیتانە. هەروەها خۆشحاڵیشم كە چاودێری پرۆژەكەی منتان كردووە، كە پرۆژەی پەرۆشییە بۆ یەكێتی، نەك قوڵكردنەوەی كێشەكان. بەڵكو دەستم خسۆتە سەر هەموو برینەكان، چونكە هەتا برینەكان دەستنیشان نەكرێ‌، ساڕێژییەكانیش دەستنیشان ناكرێ‌؟".

 

مه‌لا راشیگەیاند، "لە هیچ بڕگەو وشەیەكی پرۆژەكەم پەشیمان نیم‌و بەردەوامدەبم لەسەری‌و ئومێدەواریشم، موعاناتی هەزاران كادری وەكو ئێوە لەكوردستاندا‌و ساڵەهایە دەرونتان پەنگ دەخواتەوە لەكێشەكان، لەڕەخنەو ناڕەزایەتییەكان، بۆیە ئومێدەوارم، ئۆرگانە باڵاكان لەمە تێبگەن‌و كە كۆنگرەش دەبەستین بۆ چارەسەكردنی كێشەكان بێ‌، نەك بۆ داپۆشینی كێشەكان".

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "لەبەرئەوەی ئەگەر كۆنگرە بۆ داپۆشینی كێشەكان بێ‌، ئەوا دۆخی یەكێتی لەدوای كۆنگرە خراپتر دەبێت‌و هەر تەكەتولێك لەناو یەكێتی‌و بەرنامەی هەر تەكەتولێك‌و پیلانگێڕییەك بۆ ئەوەبێ‌ كۆنگرەی داپۆشینی كێشەكان ببەستین، ئەوا بەدڵنیاییەوە لەبری باشبوون، دۆخی خراپتر دەبێت".



لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی جەختیشیكردەوە، "بەپێچەوانەشەوە، ئەگەر لەناو كۆنگرە هەڤاڵانە قسە بكەین، هەموو كێشەكان وەك خۆیان باس بكەین‌و رێگەچارەكانیشیان بدۆزینەوە، ئەگەرچی خۆمان وەكو كەس‌و سەركردایەتیش بدرێینە بەر رەخنە لەناو كۆنگرە، ئەوا بەرگەی رەخنەی هەڤاڵەكانمان بگرین، بەڵام نەبینە مایەی هەڵدێرانی حزبەكەمان".

مەلا بەختیار، ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد، "با رەخنەمان لێبگیرێت‌و با پێشمان بڵێن سەركەوتوو نەبوون لەنێوان دوو كۆنگرەدا‌و بشوترێت: لەنێوان دوو كۆنگرەدا وەكو پێویست نەتانتوانی ململانێكان لەنێوان یەكێتی‌و لایەنەكاندا ببەنەوە! با ئەم قسانە بكەن، كادر بۆ كادرو كۆنگرە بۆ كۆنگرەیە، بۆ ئەوەی وەكو كادر مافەكانت بەكاربهێنیت، نەك بۆ ئەوەی هەرچی بوترێت بڵێیت: باشە! چونكە كۆنگرە مافی ویژدانی‌و بەری رەنجی كادر‌و هەموو ئەوانەیە دێنە ناو كۆنگرە‌و بەتەمای كۆنگرەیەكی راستەقینەشن".

 

جەختیشیكردەوە: "دڵنیابن لەیەكێتی زیاتر، هیچ ستراتیج‌و خەیاڵێكی ترم نییە، جگە لەخەیاڵی یەكێتی‌و چارەسەكردنی كێشەكان. ئەمەش لەپێناو خۆمدا نییە، كە نە درەنگ هاتووم‌و نە كەمیشم كردووە! بەڵام كاتێك دەبینم حزبەكەم لەدووڕێیاندایە، ویژدانم رێگەم پێنادات، دابنیشم‌و پشت بكەمە حزبەكەم‌و هەڤاڵەكانم. بێگومان ئێوەو منیش، هەڤاڵی یەك سەنگەر‌و حزب‌و ئامانجین كە خەباتی بۆ دەكەین‌و ئەم سەردانەشتان مایەی پەرۆشی‌و دڵسۆزی ئێوەو ئێمەشە بۆ یەكێتی‌".

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure