ئاسايش
159 جار بینراوە 30/7/2019 05:06 PM

ئاسایش ده‌ستگیركردنی شه‌ش تۆمه‌تباری راگه‌یاند



سنور ميديا 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی شه‌ش كه‌سی به‌تۆمه‌تی كێشان و بازرگانی كردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "پاش ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا لە سنووری دەربەندیخان حاڵەتی بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە هەستی پێ دەکرا".

 

راشیگه‌یاندووه‌: "بۆیە هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری تەواو کرد و توانرا لە سەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە شەش تۆمەتبار کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە لە کاتی بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە بە پێی ماددەی 14 مادە هۆشبەرەکان دەستگیر بکرێن و روو بەرووی یاسا بکرێنەوە".

 

له‌ باره‌ی تۆمه‌تباره‌كان و بڕی ئه‌و ماده‌ هۆشبه‌ره‌ی پێیان گیراوه‌، ئاسایشی گه‌رمیان به‌م جۆره‌ روونكردنه‌وه‌ی زیاتری داوه‌:

1- (ح. م. ع) دانیشتووی قەزای دەربەندیخان و لە 18/6/2019 بە بڕی 66 گرام حەشیش دەستگیرکراوە.

2- (س. م. ح.+ ئ. ح. ح. خ) دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن و لە بەرواری 15/7/2019 لەکاتی ئاڵوگۆرکردنی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

3- (ک. ا. م) دانیشتووی قەزای دەربەندیخان بە گومانی مامەڵەکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە بەرواری 15/7/2019 لە کاتی پشکنینی ماڵەکەیدا دەستگیراوە بە سەر بڕی 211 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و حەشیش).

4- (م. م .ن) دانیشتووی قەزای دەربەندیخان و لە بەرواری 15/7/2019 بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراوە.

5- (ش. ج. ا) دانیشتووی شاری سلێمانی و لە بەرواری 10/7/2019 بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراوە.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: هەر شەش تۆمەتباری ناوبراو لە کاتی پشکنینی پزیشکیدا دەرکەوتووە کە بەکارهێنەری مادە هۆشبەرەکانن و لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure