سنور ميديا
6793 جار بینراوە 30/7/2019 01:20 AM

زۆرينه‌يى مەکتەب سیاسی یەکێتی ولاهور شێخ جه‌نگى داوای سڕکردنی مەلابەختیار دەکەن...



سنورميديا 

بەگوێرەی زانیارییەکان،له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى زۆرينه‌ى ئه‌ندامان له‌گه‌ڵسڕكردنى مه‌لا به‌ختيار كارگێرى مه‌كته‌بى سياسى بوونه‌ لەو بارەیەوە,سه‌رچاوه‌يه‌ك بەسنور میدیای وت" به‌رپرسى ده‌زگاى زانيارى يه‌كێتى هه‌ڕه‌شه‌ى كردوه‌كه‌ به‌ته‌نهاش بێت هه‌وڵى سڕكردنى ده‌دات "

 

سه‌رچاوه‌کە وتیشی" له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له‌به‌شێكى گفتوگۆكان قسه‌ له‌ سه‌ر مه‌لا به‌ختيار كراوه‌ ".

 

ئاشكراشى كرد , زۆرينه‌ى مه‌كته‌بى سياسى ڕايان له‌گه‌ڵ سڕكردنى مه‌لا به‌ختيار بووه‌،و يه‌كێك له‌وهۆكارانه‌ى كه‌هه‌ڵوێست له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختيار وه‌رگيراوه‌ له‌سه‌ر كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانيه‌كه‌ى ناوبراو بووه‌ كه‌له‌كاتى خستنه‌ ڕووى پرۆژه‌كه‌ى كه‌ تێدا قسه‌ى له‌سه‌ر چه‌ندين پرس كرد و يه‌كێك له‌وانه‌ له‌سه‌ر نه‌وشيروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى كۆچكردوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو و دواتر كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه‌  ئه‌وبزوتنه‌وه‌ لێ كه‌وته‌وه‌.

 


هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " به‌تايبه‌ت له‌ئێستا لاهورشێخ جه‌نگى به‌رپرسى ده‌زگايى زانياريى يه‌كێتى زۆرتونده‌ به‌رامبه‌ر مه‌لا به‌ختيار هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردوه‌ كه‌ ده‌بێت مه‌لا به‌ختيار سڕ بكرێت ئه‌گينا ده‌ست بۆ مه‌له‌فى شه‌خسى ناوبراو ده‌بات ".

 

له‌لايه‌كى تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له‌ مه‌لا به‌ختيار ئاشكراى كرد, ناوبراوه‌ هۆشدارى داوه‌ له‌ئه‌گه‌رى قبوڵ نه‌كردنى پرۆژه‌كه‌ى ده‌ست به‌جوڵه‌ ده‌كات تا ئاستى دروست كردنى به‌ره‌ى ناڕه‌زايه‌تى له‌ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure