يه‌كێتى
733 جار بینراوە 30/7/2019 12:51 AM

پاش ئه‌وه‌ى ڕزگار عه‌لى نه‌كرا به‌پارێزگارى كه‌ركوك پۆستێكى ترى له‌نێو حزبه‌كه‌ى پێ درا



سنورميديا 

بە بڕیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی، رزگار عەلی بۆ پۆستی لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی دیاریکرا.

 

میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردووەتەوە "ئەمڕۆ دوشەممە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان کۆبووەتەوە و لە کۆبونەکەدا بڕیاری داوە رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی بكرێتە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردن".

 

ئەوەش دوای ئەوە کە شۆڕش ئیسماعیل لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی دوای دەستبەکاربونی وەک وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی لەو پۆستە كێشایەوە.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure