گه‌ريلا
555 جار بینراوە 29/7/2019 03:54 PM

گه‌ريلا به‌فه‌رمى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران ده‌كات و تۆڵه‌ ده‌كاته‌وه‌



سنور ميديا 

یەرەکە ڕایدەگەیەنێت، کە دوابەدوای ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانیان وەڵامی ئەو هێرشەیان داوەتەوە و ژمارەیەک لە سەربازانی ئێران کوژراون.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە، لەسەر پێکدادانێکی گەریلاکانی کە لە ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، هەروەها ئاماژەشی بە جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر کوێستانەکانی ئاسۆس کردووە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەرەکە-دا هاتووە:"دەوڵەتی ئێران لە مەیدانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەیەکە دژی هێزەکانی ئێمە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە، لەو چوارچێوەیەدا هەوڵدەدات گورز لە گەریلاکانمان بوەشێنێت، بۆیە ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە لە ناوچەی کۆساڵان-ی سەربە هەورامان دژی هێزەکانمان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد، دوابەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، پێکدادانێکی کورت دروست بوو، هێزەکانی ئێمە هەوڵیاندا ئەو ڕووبەڕووبوونەوە ڕوونەدات، بەڵام لەچوارچێوەی خۆپاراستندا وەڵامی هێرشەکەی دووژمنیان داوەتەوە".

 

لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"لەو پێکدادانەدا ژمارەیەک لە سەربازانی دووژمن کوژران و بریندار بوون، دووژمن لە ڕاگەیاندنی خۆیاندا تەنیا یەک کوژراوی ڕاگەیاند، کە ئەمە دوورە لە ڕاستی، بەڵام ژمارەی کوژراو وبریندارەکانی دووژمن لای ئێمەش ڕوون نەبووەتەوە، دوای ئەو پێکدادانە دووژمن بێ ئەنجام لە ناوچەکە کشایەوە و کۆساڵانی دایە بەر تۆپباران، کە لە ئەنجامیدا زەوی و زاری هاوڵاتیان ئاگری تێبەربوو و زیانی مادیی لێکەوتەوە، هەموو هەڤاڵانی ئێمە بە سەلامەت گەیشتنەوە شوێنی خۆیان".

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی یەرەکەدا هاتووە:"فڕۆکە سیخوڕییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک ماوەیەکی زۆرە بەسەر مەیدانی ئاسۆس-دا دەسوڕێنەوە، هەرە دواییش ڕۆژانی ٢٥، ٢٦ و ٢٧ی ئەم مانگە بەسەر ئاسۆس-دا سوڕاونەتەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure