نه‌جمه‌دين كه‌ريم
2906 جار بینراوە 29/7/2019 03:41 PM

نه‌جمه‌دين كه‌ريم جوڵه‌يه‌كى گه‌وره‌ ده‌كات و زه‌برى كوشنده‌ له‌ پێگه‌ى يه‌كێتى ده‌دات



سنور ميديا 

نەجمەدین کەریم پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لیستی تایبەتی بۆ پارێزگای کەرکوک دەبێت و دەستی بەئامادەکارییەکانی کردووە.

 

سايتى ناسى كوردى له‌ زارى سەرچاوەیەکی ئاگاداره‌وه‌ ئاشكراى كردوه‌,كه‌، نەجمەدین کەریم لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بە لیستێکی تایبەت بەشداری دەکات و دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردووە.

 

لەبارەوە نەشوان جەلال، بەڕێوەبەری نوسینگەی نەجمەدین کەریم زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: "بۆ دروستکردنی لیستەکە ئامادەکاری بۆ کراوە، لە ماوەی ڕابردووشدا ژمارەیەک کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەسایەتییەکان و پێکهاتەکانی شارەکە ئەنجامداوە."

 

نەشوان جەلال ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا چاوەڕێی ئەوە دەکەن ڕێنماییەکان لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەبارەت بە تۆمارکردنی قەوارە سیاسیەکان دەربکرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی لیستەکە تۆماربکەن.

 

هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی پەسەند کرد و تێیدا 1ی نیسانی 2020ی وەک ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دیارییکرد.

 

بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکان، سیستمی سانت لیگۆ بۆ دابەشکردنی کورسییەکان پەیڕەو دەکرێت کە ئەوە لایەنە کوردییەکانی نیگەران کردووە و ترسی ئەوەیان هەیە دەنگێکی زۆری کوردانی پارێزگاکە بە فیڕۆ بڕوات.

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure